ڕۆناڵدۆ گەڕانەوە بۆ مانچستەر بە کارەسات ناودەبات

ڕۆژنامەنوسێکی بریتانی کتێبێکی دەرکردوە بە ناونیشانی مێسی دژی ڕۆناڵدۆ و تیایدا چەند نهێنییەکی ژیانی ئەستێرە پورتوگالییەکە بڵاودەکاتەوە کاتێک گەڕاوەتەوە بۆ مانچستەر یونایتد.

ڕۆژنامەى زە سەن ئاشکرایکردووە کە ڕۆناڵدۆ کاتێک گەڕاوەتەوە بۆ مانچستەر وتویەتی کارەساتێکی خراپم کردووە.

ڕۆناڵدۆ نێوانی لەگەڵ ڕانیگ زۆر خراپ بووە و بەردەوام ناکۆکیان هەبوە.

ئەمە جگە لەوەى پێی سەیر بووە کە بەشێک لە یاریزانەکان کاتی کەم بۆ تۆپی پێ دادەنێن و سەرقاڵن بەکاری لاوەکییەوە.

هەر لەو کتێبەدا هاتووە کە ڕۆناڵدۆ زۆر نزیک بووە لەوەى پەیوەندی بە یانەى مانچستەر سیتییەوە بکات بەڵام ڕیۆ فێردیدنان لە کاتژمێر 3ی بەرە بەیان پەیوەندی پێوە کردوەو پەشیمانی کردۆتەوە.

بابەتی پێشتر

پێکان بەرۆکی هەڵبژاردەى ئەرجەنتینی گرتووە

بابەتی دواتر

مەسك 50%ی كارمەندانی تویتەر دەردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share