ناوبژیوانی کلاسیکۆ بە دڵی مەدرید نییە

بە بڕیاری ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا “لالیگا”، خوسێ سانچێز مارتینێز ئەرکی داوەریکردنی یاریی کلاسیکۆی پێسپێردراوە، کە یەکێکە لە داوەرە باشەکانی ئیسپانیا.

ڕێکەوتی 16ی تشرینی یەکەمی 2022 کلاسیکۆی قۆناغی یەکەمی “لالیگا” لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدریدی خاوەن یاریگا و بەرشلۆنەی کەتەلۆنی ئەنجام دەدرێت.

بەبڕیاری ڕایەڵەی “لالیکا”، خوسێ مارتینێز دەبێتە داوەری یارییەکە و سەرچاوەکان پێیانوایە دژە مەدریدە و بڕیارەکانی هەمیشە لە سوودی بەرشلۆنە بووە.

مارتینێز تاوەکو ئێستا سێ کلاسیکۆی سەرپەرشتی کردووە، لە دووانیاندا بارسا براوە بووە.

(23/12/2017) ڕیاڵ مەدرید 0-3 بەرشلۆنە

(28/10/2018) بەرشلۆنە 5-1 ڕیاڵ مەدرید

(24/10/2021) بەرشلۆنە 1-2 ڕیاڵ مەدرید

بەپێی داتاکان، داوەرە ئیسپانییەکە ڕیکۆردی تۆمارکردووە لە بەرزکردنەوەی کارتی زەرد بە ڕووی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید، تەنانەت لە کلاسیکۆی 2017 دانی کارڤاخالی بە کارتی سوور کردووەتە دەرەوە، لە کاتێکدا ڕووینەداوە هیچ یاریزانێکی بەرشلۆنە لە یاریکردن بێبەش بکات.

بابەتی پێشتر

(100) باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشانکران

بابەتی دواتر

مباپێ پەشیمانە و چاوەڕێی مەدریدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share