ئێران لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاوی ڕووباری سیروانی بەرداوەتەوە.

ڕەحمان خانی بەرێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژە كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاوی ڕووباری سیروان كە لە خاكی ئێرانەوە دێتە هەرێمی كوردستان بەرداوەتەوە.

ئاشكرایكرد، ئەو ئاوەی ڕۆژانە بەردەدرێتەوە بڕەكەی جیاوازە و لەكاتی بەرهەمهێنانی كارەبادا ئاو بەڕووی خاكی هەرێمی كوردستان بەردەدەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە پارێزگای هەڵەبجە گرفتی كەم ئاوی هەیە، كۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی سێ ڕۆژە دەستیكردووە بە بەردانەوەی ئاو و ڕۆژانە بەبڕی جیاواز بۆ بەرهەمهێنانی كارەبای خۆیان ئاو بەردەدەنەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێك كۆماری ئیسلامیی ئێران سەرچاوە ئاوییەكانی بەڕووی هەرێمی كوردستاندا گرتبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان. جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە…
Total
0
Share