ئایا چەکداری داعش لە ناوچەی بانی مقان لە چەمچەماڵ بینراون؟

وێنە.. ئەرشیف، چەکدارانی داعش لە سوریا

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک کە گوایە شەوی ڕابردوو چەکداری داعش لە ناوچەی بانی مقان بینراون، قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە و ئەو ناوچانە بۆشاویی ئەمنیان تێدا نییە.

ڕەمەک ڕەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەوەی کە وتراوە لەسەر بینینی چەکدار ڕاست نین و هیچ لایەنێکی فەرمی و هێزە ئەمنییەکانیش ئەوەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە”.

قائیمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، ” تا ئێستا موختاری گوندەکان و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە ئەوەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و تا ئێستا تەنها دەنگۆی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە”.

ڕەمەک ڕەمەزان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە هێزە ئەمنییەکان ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروماڵییان و پێویست ناکات دڵەڕاوكی بەو دەنگۆیانە دروست بکەن.

بابەتی پێشتر

بۆندە ئێکسپایەرەکان .. (10) یاریزان میرکاتۆی 2021 دەهەژێنن

بابەتی دواتر

گەرمیان.. شۆفێرێک خوشکەزایەکی خۆی دەشێلێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانلەدەست دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری نوێی کەرکوک کێیە؟

لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە رێبوار تەها…
Total
0
Share