بۆندە ئێکسپایەرەکان .. (10) یاریزان میرکاتۆی 2021 دەهەژێنن

لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بەشێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بەهۆی کۆتاییهاتنی بۆندی یاریزانیانەوە تووشی دڵەڕاوکێ بوون.

بەهۆی کۆتاییهاتنی بۆندەکان یان قایلنەبوونی هەندێک لە یاریزانان بە ئۆفەرە نوێیەکان، یانە گەورەکان ناچاربوون لە ئێستاوە دەست بە دانوستاندن بکەن بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکان، هەندێک لە گفتوگۆکان شکستیانهێناوە و هەندێکی دیکەشیان گومان لەسەر داهاتوویان هەیە.

دونارۆما و چالهانگلو: بەهۆی کۆتاییهاتنی بۆندەکانیانەوە، جیانلویجی دونارۆمای گۆڵپارێز و هاکان چالهانگلوی ئەستێرەی تورکی ئیدارەی میلانیان دووچاری دلەڕاوکێ کردووە، بۆندەکانیان نوێنەکردووەتەوە و لەگەڵ یانە گەورەکانی دیکە دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

 

پۆگبا و ئالابا: داهاتووی داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی لە بایرن یەکلاییبووەتەوە و ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات، ڕیاڵ و بارسا و یونایتد و پاریس خواستیان لەسەر تواناکانی نیشانداوە، لەلایەکی دیکەوە پۆل پۆگبا لەسەر مێزی گفتوگۆکردن لەگەڵ نوێنەرانی یونایتد تاووتوێی نوێکردنەوەی بۆندەکەیی نەکردووە و ئەگەر هەیە ڕوو لە یەکێک لە یانەکانی یوڤانتۆس یان ڕیاڵ مەدرید بکات.

 

دیپای و ڤایناڵدوم: هەردوو یاریزانە هۆڵەندیەکە بۆندەکانیان کۆتاییدێت لە یانەکانی لیۆن و لیڤەرپوڵ، هەردووکیشیان بە یانەی بەرشلۆنەوە بەستراونەتەوە و داهاتوویان ناڕوونە.

 

ڕامۆس و مباپێ: ڕامۆس بۆندەکەی بەرەو کۆتاییدەچێت و تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتی ڕیاڵ نەکردووە، بەهەمان شێوە کیلیان مباپێی فەرەنسی ئۆفەرەکانی پاریس سانت جێرمانی ڕەتکردووەتەوە، داهاتووی هەردوو یاریزانەکە ناڕوونە و نازانرێت ئایا لە یانەکانیان بەردەوام دەبن، یاخود ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکەن.

 

مێسی و دیبالا: مێسی هاوینی ڕابردوو بووە مانشێتی زۆرینەی میدیاکانی ئەوروپا و نزیکبوو پەیوەندی بە مانچستەر سیتیەوە بکات، یاریزانەکە تاوەکو ئێستا بۆندەکەی نوێنەکردووەتەوە و نەشزانراوە هاوینی 2021 بە ئۆفەرەکانی خوان لاپۆرتا قایلدەبێت یان سوورە لەسەر ماڵئاواییکردن، بەهەمان شێوە دیبالای هاونیشتیمانی لەگەڵ ئیدارەی یوڤانتۆس دووچاری ئاستەنگی کارگێڕی بووە و گواستنەوەی بۆ بەرشلۆنە، یاخود هەر یانەیەکی دیکە وەک ئەگەر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. لە یەك مانگدا دەست بەسەر 36 تۆن كاڵا و شمەكی خراپدا گیراوە

بابەتی دواتر

ئایا چەکداری داعش لە ناوچەی بانی مقان لە چەمچەماڵ بینراون؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌رامبه‌ر هۆفنهایم دوو خاڵی دیکه‌ی له‌ده‌ستدا

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 26ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر هۆفنهایم ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ئه‌نجامی یه‌کسانبوون کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌…
زیاتر ببینە

پێکانی کارڤاخال درێژەدەکێشێت

بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید، دانی کارڤاخال بەهۆی پێکانەوە دوو مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت. پۆرتاڵی “دیجیتاڵ بێرنابیۆ” ئاشکرایکردووە، لەڕووبەڕووبوونەوەی…
Total
0
Share