ئەوروپا لەبەردەم ئەگەری پچڕانی تۆڕەكانی مۆبایلدایە

پچڕانی درێژمەودای كارەبا، ئەگەری هەیە ببێتەهۆی پچڕانی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكانی مۆبایل

بەرپرسانی كەرتی پەیوەندییەكان ڕایدەگەیەنن، ترسیان هەیە لەوەی زستانێكی سەخت كاریگەری لەسەر ژێرخانی پەیوەندییەكان لە ئەوروپادا دروستبكات، بەهۆیەوە كۆمپانیا و حكومەتەكان هەوڵ بۆ سوككردنی ئاستی كاریگەرییەكەی دەكەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چوار بەرپرسی جێبەجێكاری كەرتی پەیوەندییەكان ڕایگەیاند، لەئێستادا سیستمێكی یەدەگی پێویست لە زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپادا نییە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پچڕانی درێژمەودای تەزووی كارەبا، ئەو پرسەی ئەگەری هەیە ببێتەهۆی پچڕانی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكانی مۆبایل.

هەندێك لە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا، لەنێویاندا فەرەنسا، سوید و ئەڵمانیا هەوڵ بۆ زامنكردنی بەردەوامیی پەیوەندییەكان دەدەن تەنانەت ئەگەر پچڕانی تەزووی كارەبا ببێتەهۆی نەمانی وزەی عەمباركراوی پاتری هەزاران تاوەری ئەنتێنە بڵاوەبووەكانی سەر خاكەكەیان.

لە وڵاتانی ئەوروپیدا نزیكەی نیو ملیۆن تاوەر (بورج)ی پەیوەندییەكان هەیە، زۆرینەیان پاترییەكی یەدەگیان هەیە و دەتوانن بۆ ماوەی نزیكەی 30 خولەك كاربكەن بۆ كارپێكردنی ئەنتێنەكانی بڵاوەپێكەری تۆڕی مۆبایل.

دوو سەرچاوەی ئاگادار دەڵێت، ئەو پلانەی كۆمپانیای ئیندیس بۆ دابەشكردنی كارەبا لە فەرەنسا پێشكەشیكردووە، ئەگەری پچڕانی كارەبا بۆ ماوەی تا دوو كاتژمێر لە خراپترین سیناریۆدا لەخۆدەگرێت.

بەپێی پلانەكە پچڕانی كارەبا لە ناوچەكان بە نۆرە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بۆ ئـ.ـێران: تا کۆتایی ئەمڕۆ دەرفەتتان هەیە داوای لێبوردن بکەن و گەرووی هورمز بکەنەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ، ئەمریکا لەڕێگەی کەناڵە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکان و وڵاتە نێوەندگیرەکانییەوە ئۆڵتیماتۆم (مۆڵەتی کۆتایی) داوە…
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: ئێران بە درۆن هێرشیکردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز

سێنتکۆم ڕایگەیاندووە، ئێران چەندین درۆنی هێرشبەری یەکلایەنەی هەڵداوە لە هەوڵێکدا بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان کە بە گەرووی…
Total
0
Share