عیرفان عەبدولعەزیز: شتێک نییە بەناوی باڵ و ماڵەوە

عیرفان عەبدولعەزیز رایگەیاند، “شتێک نییە لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی بەناوی باڵ و ماڵەوە و کۆمسیۆن کارەکانی بەوپەڕی شەفافیەتەوە ئەنجامداوە”.

لە دوای کۆتاییهاتنی کۆنگرە، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری نوێی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “شتێک نییە بەناوی باڵ و ماڵەوە، کاری رێکخراوەیی کارێکی خۆبەخشانەیە و خەڵک ئازادە بەشداری دەکات یاخود نا”.

سەبارەت بە پڕۆسەی ئەنجامدانی کۆنگرەکە ئەوەی خستەڕوو، “کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانمان سەرپشک کرد لە ئەنجامدانی هەر رێکارێکی یاسایی، هەروەها هەموو سکاڵاکانی بینیووە و دەڵێت هیچ یەکێک لەو سکاڵایانە یاسایی نەبوون کە پێشکەش کرابوون”.

لەبارەی رابەری نوێی بزوتنەوەکەیانەوە دەڵێت، “ناوی کاندیدەکان خرایەڕوو و خەڵک ئازادبوو دەنگ بە کێ دەدات، کۆمیسیۆن بەوپەڕی بێلایەنیەوە ناوەکانی خستۆتەڕوو”.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەندامانی کۆنگرەی دامەزراندنی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، بەکۆی 983 دەنگ، عیرفان عەبدولعەزیزیان وەک رابەری نوێ هەڵبژاردەوە، هاوکات سەرباری ئامادەنەبوونی و راگەیاندنی حزبێکی نوێ کامیل حاجی علی 11 دەنگی ئەندامانی بەدەست هێنا.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە دهۆک پێکدادان لە نێوان زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێل روویدا

بابەتی دواتر

سەرۆکی کۆمەڵ پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرە لە سەرۆکی یەکێتی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share