(ڤیدیۆ) تۆتنهام چانسی گرتنەوەی “تۆپ 4″ی لەدەستدا

ئەمڕۆ، یەکشەممە یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز یاری هەفتەی 30ی پریمەرلیگی بەرانبەر نیوکاسڵ ئەنجامدا و یەکسانبوون باڵی بەسەر ئەنجامەکەدا کێشا.

نیوکاسڵی ستیڤ بروس لە یاریگای سانت جەیمس پارک میوانداری تۆتنهامی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سپێرز لە خولەکەکانی 30 و 34 لەلایەن هاری کەین (دوو گۆڵ)، گۆڵەکانی نیوکاسڵ لە خولەکەکانی 28 و 85 لەلایەن جۆیلینتۆن و جۆزێف ویلوکەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی تۆتنهام لە کۆی 30 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 49 و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەوە بۆ پلەی پێنجەم بازیدا، لە بەرانبەردا نیوکاسڵ بە 29 خاڵەوە لە پلەی 17ی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

وێنە.. هێزە ئەمنییەکان سزای ئەو شۆفێرانە دەدەن ماسک نابەستن

بابەتی دواتر

ژنێک بە سوتاوی گەیەنرایە نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟

دواى بێ هیوابونی لە ڕاهێنەرایەتی کردنی فەڕەنسا، ئێستا زێدان دوو بژاردەى لەبەردەم ماوە. یەکێکیان سەرپەرشتی کردنی یانەى مارسیلیای…
Total
0
Share