مێسی ڕاهێنەری پاریسی سەرسام کردووە

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین، لە ڕاهێنانە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرزدا کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمانی سەرسام کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی، کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەری نوێی پاریس سان جێرمان و ستافی ڕاهێنان سەرسام بوون بەو ئاستە بەرزەی لیۆ مێسی لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا پێشکەشی کردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، گالیتیێ سەرسامە و هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووە ئەزمووندار و ئەفسانەیەک هێندە پەرۆشی گەڕانەوە بێت بۆ ئاستی باڵا، بەوپەڕی هێزی خۆیەوە وەک پرۆفیشناڵێک دەرکەوتووە، لە ڕووەکانی دەروونی و جەستەییەوە بەرزترین ئاستی پێشکەش کردووە، تەنانەت باشتر لە یاریزانە لاوەکان دەردەکەوێت و پابەندبوونی لە هەمووان زیاترە.

مێسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی کاواساکی فرۆنتاڵ، گۆڵێکی تۆمار کرد و بەشداربوو لە تۆمارکردنی گۆڵێکی دیکەشدا.

بابەتی پێشتر

لە بەرژەوەندیی ژمارەیەك مووچەخۆر بڕیاردرا

بابەتی دواتر

گەوهەرەکەی ڕیاڵ لە دوو یانەوە داواکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share