لە پارکی ئۆتۆمبیلی وەزارەتی کارەبا لە هەولێر کچێک کوژرا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا كچێك لە پارکی ئۆتۆمبیلی وەزارەتی كارەبا لەلایەن كوڕێكەوە بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و کوژرا.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و دەستگیراوە بەسەر ئەو چەکەدا کە تەقەی پێکردووە”

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی، “تەقەکەرکە و ئەو کچەشی کە تەقەی لێکراوە هەردووکیان کارمەندی وەزارەتی کارەبا بوون و یەکیتریان ناسیووە”.

شایەتحاڵانی ڕوداوەکە دەڵێن، دوو فیشەک بەر کچەکە کەوتووە و بە سەختی بریندارکراوە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیایەكی عێراقی: لە 10ی ئەم مانگەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

رێككەوتن كراوە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەی پێدەدات. سەرچاوەكەوە…
Total
0
Share