عومەر گوڵپی: مووچەی مانگی 12 لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم یەک تریلیۆن دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 لایە، بەڵام دابەشی ناکات.

عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، چارەنووسی مووچەى مانگى 12ـی مووچەخۆران لە ئەستۆى حکومەتى هەرێمی کوردستانە و بەغداد بە بەڵگە خۆى لەو بەرپرسیارێتییە هێناوەتە دەرەوە.

دەشڵێت، “وەزارەتى دارایى عێراق بڕى 441 ملیار دینارى ناردووە بۆ مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم، لەهەمانکاتدا هەرێمى کوردستان لە ماوەى حەوت مانگى ساڵى 2024 هیچ بڕە پارەیەکى لە داهاتى ناوخۆ بۆ بەغداد نەناردووە، کە دەبوو بۆ هەر مانگێک نزیکەى 80 ملیار دینار بنێرێت کە بۆ حەوت مانگەکە دەکاتە 560 ملیار دینار”.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دوو بڕە پارەیەی لای حکومەتی هەرێمە زیاتر لە یەک ترلیۆن دینارە و بەشى تەواوی مووچەى مانگى 12ـی ساڵى ڕابردوو دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share