جەمال كۆچەر: گفتوگۆ لەسەر ئەو ماددە و بڕگانە دەكرێت كە تایبەتە بە هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیار لەسەر كاتی دەنگدان لە پڕۆژەیاسای بودجە دەدات و دەشڵێت، “ئەمشەو گفتوگۆ لەسەر ئەو بڕگە و ماددانەی پڕۆژەیاسای بودجە دەكرێت كە تایبەت بە هەرێمی كوردستان”.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە لیژنەی دارایی پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەدەكرێت و دەخرێتە بەردەم دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ دەنگدان.

ئاشكراشیكرد، “ئەمشەو لە لیژنەكەمان گفتوگۆ لەسەر ئەو بڕگە و ماددانە دەكرێت كە تایبەتە بە هەرێمی كوردستان و هەموو هەوڵێك دەدەین كە لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستاندا یەكلابكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “چاوەڕێی…
Total
0
Share