ژمارەی قوربانیان گەیشتە 109 کەس
برسێتی لە بەرامبەر بینینی حەزرەتی مەسیح

ژمارەی ئەو کەسانەی بە ئامانجی بینینەوە حەزرەتی مەسیح لە کینیا خۆیان برسی کردبوو و  بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدابوو گەیشتە 109  کەس.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کینیاوە بڵاویکردەوە، لەدوای دۆزینەوەی 11 تەرم، ژمارەی ئەو کەسانەی بوونە قوربانی شوێنکەوتنی بیرۆکەی “خۆم برسی دەکەم بۆ بینینەوەی حەزرەتی مەسیح” گەیشتە 109 کەس”.

خاوەنی بیرۆکەی خۆ برسیکردن بۆ بینینەوەی حەزرەتی مەسیح، بۆ سەرۆکی یەکێک لە هۆزەکانی کینیا بە ناوی ماکنزی نەتنجی دەگەڕێتەوە، کاتێک بیرۆکەی ئەوەی بەناو خەڵكیدا بڵاوکردبووەوە، بۆ بینینەوەی حەزرەتی مەسیح پێویستە خۆیان برسی بکەن، لەدوای مردنی ئەو کەسانەشی کە شوێنی کەوتبوون لە برساندا، لە گۆڕی بەکۆمەڵدا شاردرابوونەوە.

ئاشکرابوونی ئەم تاوانە لە کینیا دوای ئەوە هات مانگی رابردوو تەرمی چوار کەس دۆزرانەوە کە لە رووداوێکی نادیاردا دیارنەمابوو، دواتریش لە چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵدا چەندین تەرمی دیکە دۆزرانەوە.

لە ئێستادا ماکنزی نەتنجی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.

 

بابەتی پێشتر

لەسەرەتای ئەمساڵەوە حەوت کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

پارتی لە سنووری برادۆست هێزێکی چەکدار دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێركل ساڵی 2020 بە دژوارترین ناودەبات

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، ساڵی 2020 دژوارترین بوو لەمیانەی سەرۆكایەتیكردنی ئەڵمانیا لە 15 ساڵی ڕابردوودا، بەڵام دەستكردن بەپێدانی ڤاكسینی…
Total
0
Share