مستەفا كازمی سەردانی ئیمارات دەكات

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی وەفدێكی حكومەت بەسەردانێكی فەرمی بگاتە ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو.

سەرچاوە حكومییەكان ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی نیسان سەردانەكەی ئەمڕۆی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراقیان بۆ ئیماڕات پشتڕاستكردەوە، ئەمەش پاش دوو ڕۆژ گەڕانەوەی دێت لە سەردانەكەی بۆ سعودییە كە تیایدا چەند ڕێككەوتنێك واژووكران.

لەمیانەی سەردانەكەی بۆ سعودییە و كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشێن تاوتوێی زیادكردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات كرا، جگە لە هەڵسەنگاندنی پێشهاتەكانی ناوچەكە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. 6 بەندكراوی كورد لەسێدارەدران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share