قوباد تاڵەبانی: هەمووان دەزانن رێککەوتنی هەرێم و بەغداد دەرەنجامی هەوڵەکانی سەرۆک بافڵە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هەموو لایەنەکان دەزانن ئەو لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ ناردنی مووچە، دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵە لە بەغداد.

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، تێدەگەین کە لە رووی سیاسییەوە ناتوانن دانی پێدابنێن، بەڵام هەر هەموو لایەنەکان دەزانن ئەو لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ ناردنی مووچە، دەرەنجامی هەوڵ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵە لە بەغداد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنە عێراقییەکان بە ئاشكرا باسیدەکەن کە سەرۆک بافڵ رێک هەمان رێچکەی سەرۆک مام جەلالی گرتووەتەبەر و دەیەوێت کێشەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە چارەسەر بکات.

جەختیشیکردەوە، یەکێتی و سەرۆک بافڵ لە سێ ساڵی رابردوودا زۆر هەنگاوی گەورەیان ناوە و متمانە و زەمینەی باشیان رەخساندووە بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان، هەربۆیە لەم هەڵبژاردنەدا زۆر گرنگە پێگەی یەکێتی بەهێزتر بکرێت تا بە دەستێکی پڕ و هێزێکی زیاترەوە هەنگاوبنێین بەرەو رێککەوتنی کۆتایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هێرشه‌كه‌ ده‌ستدرێژییه‌كى ئاشكرایه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانیان بكرێت، به‌هێرش و…
Total
0
Share