لیڤاندۆڤیسکی بووەتە هەڕەشە بۆ ڕیکۆردی “بۆمبەرمان”

لیڤاندۆڤیسکی لەم وەرزەدا دەتوانێت ڕیکۆردی گێرد مولەری ئەفسانە بشکێنێت

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن، لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی نیشانداوە و نزیکە بەهێزترین ڕیکۆردی مێژوویی بوندس لیگا بشکێنێت.

“لیڤا” لە پێنج ڕوبەڕوبوونەوەی دەستپێکی 2020/2021 توانی 10 گۆڵ تۆماربکات، ئەم ڕیکۆردەش پێشتر بە هیچ ئەستێرە و هێرشبەرێکی دیکەی خولەکە تۆمارنەکراوە، لە ئێستادا و لە کۆی 23 یاریدا 31 گۆڵی تۆمارکردووە.

هێرشبەرەکەی بایرن بە درێژایی وەرزی ڕابردوو 34 گۆڵی تۆمارکرد و بووە گۆڵکاری بوندس لیگ، لەم وەرزەدا نێوەندی ڕێژەی تۆماری گۆڵکردنی لە یەک یاریدا 1.35 بووە.

بایرن میونشن لە خولی پلە یەکی ئەڵمانیا 10 ڕوبەڕوبوونەوەی لەبەردەمدا ماوە، بە تۆمارکردنی نۆ گۆڵی دیکە ئەستێرەکەی پۆڵەندا دەبێتە باشترین گۆڵکاری مێژوویی خولی ئەڵمانیا و ئەوروپا، کە 40 گۆڵی لە یەک وەرزدا تۆمارکردووە.

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی لەم وەرزەدا سێجار هاتریکی کردووە

گێرد مولەری ئەفسانەی ئەڵمانیای ناسراو بە “بۆمبەرمان” لە وەرزی 1971 بۆ 1972 توانیویەتی 40 گۆڵ تۆماربکات، ڕیکۆردەکە ماوەی 40 ساڵ بەردەوامبووە و لەلایەن لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنەوە شکێنراوە، لەم وەرزەدا لیڤاندۆڤیسکی لە توانایدا دەبێت ئەو ڕیکۆردە بشکێنێت.

بابەتی پێشتر

پەیامی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بۆ سەردانی پاپا فرانسیس

بابەتی دواتر

دوو كاربەدەستی حكومەت بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share