ئەمریكا: هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ حكومەتی عێراق گرنگە

نید برایس، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا

ویلایەتە یەكگرتووەكان ویستی خۆی بۆ پتەوكردنی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق دوپاتدەكاتەوە و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەش دەڵێت، هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ حكومەتی عێراق گرنگە.

نید برایس، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان لەچوارچێوەی هاوبەشییەكەیدا لەگەڵ حكومەتی عێراق ئەو ڕێككەوتنانە لەبەرچاودەگرێت كە لە گفتوگۆ ستراتیژییەكانی پێشوودا واژووكراون.

برایس ئاماژەی بەوەدا، ڕێككەوتنەكانی وزە كە حكومەتی عێراق لەگەڵ هەندێك وڵاتی دیكەدا ئەنجامیداون لەكۆتاییدا دەبنەهۆی پەرەپێدانی توانا خودییەكانی لەبواری وزەدا و وتی، “هیوادارین ئەو ڕێككەوتنانە پشتبەستنی عێراق بە ئێران كۆتایی پێبهێنێت”.

ئەو وتانەی وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكاتێكدایە بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو گەڕێكی دیكەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەبچێت.

نید برایس ئەوەشی خستەڕوو، هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ حكومەتی عێراق گرنگە، دوو خولمان ئەنجامداوە و چاومان لەسەر كۆبوونەوەی داهاتووە، ئەو هاوبەشییەیە كە بە سودی هەردوو وڵات دەشكێتەوە، كارێكە خوازیاری قوڵكردنەوەین لە ڕۆژان و هەفتە و ساڵانی داهاتوودا.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە دەستگيركرا

بابەتی دواتر

ناسنامەی هێرشبەرەكەی سەر كاپیتۆڵ ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی…
Total
0
Share