سودانی: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق-ئەمریكا ناگاتە 10 ملیار دۆلار

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژە بە خواستی وڵات بۆ راكێشانی گەورە كۆمپانیا جیهانییەكان و زیادبوونی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەمریكا نیشاندەدات.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان ئاماژەی بە كراوەیی بواری وەبەرهێنان لە عێراق بۆ راكێشانی گەورە كۆمپانیاكانی جیهان كرد بۆ بەشداریكردن لە گەشەی ئابوری و ئەو پرۆژانەی ژێرخانی ئابوری كە لە عێراق هەن.

وتیشی، لە میانەی گفتوگۆ و لێككەیشتنەكان لەگەڵ لایەنی ئەمریكی “رێككەوتین لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و چالاككردنی كەرتی تایبەت و، پاڵپشتیی كاری كۆمپانیا ئەمریكییەكان بۆ عێراق”.

سودانی باسی لەوەشكرد، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان 10 ملیار دۆلار تێناپەڕێنێت، لەكاتێكدا سندوقی پەرەپێدانی عێراق ئامانجیەتی كەرتی تایبەت بەشداریپێبكات و چارەسەری بیرۆكراسیەت و رۆتین بكات بۆ راكێشانی كۆمپانیاكان.

ئەو وتانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی لەمیانەی ئەو دیدارەیدا بوو كە ئێوارەی چوارشەممە (بەكاتی عێراق) لەگەڵ سەرۆك و نوێنەرانی ژمارەیەك گەورە كۆمپانیای ئەمریكی لە واشنتن ئەنجامیدا و، لەلایەن ژووری بازرگانیی ئەمریكاوە رێكخرابوو.

بە چاودێریی سودانی-ش چەند یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتەكانی كارەبا و نەوت و سندوقی پەرەپێدانی عێراق لەگەڵ دامەزراوە و كۆمپانیا ئەمریكییەكاندا واژووكرا، سەرەڕای یاداشتی هاوشێوە لەنێوان نوێنەرانی كەرتی تایبەتی عێراقی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە بوارەكانی وزە و پیشەسازیی دەرمان، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

خواردنی شەکر پەیوەندی بە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەوە هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی گەیشتنی بودجە ئاشكراكرا

وادەی گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراكرا و “زۆر نزیكە”. بەپێی میدیای فەرمیی عێراق، رۆژی…
Total
0
Share