دوای کۆتاییهاتنی چالاکییە نێودەوڵەتیەکان، ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکنی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین روبەڕوبوونەوەی گرنگ ئەنجامدەدرێن.
لە ئیسپانیا هەردوو یانەی ڕیاڵ سۆسیداد و ئەتلەتیک بلباو لە یاریگای لاکارتۆخا یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ وەرزی 2019/2020 ئەنجامدەدەن، لە هەمان وڵات یارییەکانی هەفتەی 30 خولی ئیسپانیا دەکرێن، گرنگترینیان کاتژمێر (5:15) لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئیبار ئەنجامدەدرێت.
یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوام دەبن لە کێبڕکێکردن، لە گرنگترین ڕوبەڕوبوونەوەدا لە یاریگای ئیماراتس یانەی ئارسیناڵ بەرانبەر لیڤەرپوڵ یاریدەکات.
کۆپا دێل رێ (یاری کۆتایی 2019/2020)
ڕیاڵ سۆسیداد – ئەتلەتیک بلباو (10:00)
پریمەرلیگ (هەفتەی 30)
چێڵسی – وێست برۆمیچ ئالبیۆن (2:30)
لیدز یونایتد – شیفێڵد یونایتد (5:00)
لیستەر سیتی – مانچستەر سیتی (7:30)
ئارسیناڵ – لیڤەرپوڵ (10:00)
لالیگا (هەفتەی 29)
غەڕناتە – ڤیاڕیاڵ (3:00)
ڕیاڵ مەدرید – ئیبار (5:15)
ئۆساسونا – خیتافی (7:30)
کالچیۆ (هەفتەی 29)
میلان – سامپدۆریا (1:30)
ناپۆلی – کرۆتۆنی (4:00)
جێنەوا – فیۆرنتینا (4:00)
بینیڤێنتۆ – پارما (4:00)
ساسولۆ – ڕۆما (4:00)
لازیۆ – سپیزیا (4:00)
ئاتالانتا – ئودینێزی (4:00)
کالیەری – هیلاس ڤیرۆنا (4:00)
تۆرینۆ – یوڤانتۆس (7:00)
بۆلۆنیا – ئینتەرمیلان (9:45)
بوندس لیگ (هەفتەی 27)
دۆرتمۆند – ئینتراخت فرانکفۆرت (4:30)
بایەرلیڤەرکوزن – شالکە (4:30)
ڤۆلفسبۆرگ – کولن (4:30)
ماینز – ئەرمینیا بیلیفێلد (4:30)
ئاوگسبۆرگ – هۆفنهایم (4:30)
لایپزیک – بایرن میونشن (7:30)
بوروسیا مونشنگلادباخ – فرایبۆرگ (9:30)
لیگا 1 (هەفتەی 31)
مۆناکۆ – میتز (2:00)
پاریس سانت جێرمان – لیل (6:00)
لانس – لیۆن (10:00)