یەکێک لە خاوەن کۆشکەکانی پارکی ئازادیی سلێمانی ژەهری دەرخواردی 7 سەگ داوە

سەرۆکی ڕێکخراوی (پاک) بۆ چاودێری و ڕێکخستنی ژیانی گیانداران ئاشکرایکرد، بەپێی لێکۆڵینەوەی ئەوان 7 بێچوە سەگ لە پارکی ئازادی لە سلێمانی ژەهرخوارد کراون و گیانیان لە دەستداوە.

د. لاڤین عەبدولوەهاب، سەرۆکی ڕێکخراوی (پاک) بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند”بەپێی ئەو نیشانانەی کە لە مردنی سەگەکاندا هەیە ڕوندەبێتەوە کە سەگەکان ژەهرخوارد کراون، چونکە لاشەیان ڕەقبووە و بەشێکیان بەیەکەوە مردوون، چونکە ئەگەر نەخۆشی بێت یان هۆکارێکی دیکە پێکەوە و لەیەک کاتدا سەگەکان نامرن”.

بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئەوان زانیاریان هەبووە کە یەکێک لە خاوەن کۆشکەکان وتوویەتی بەتەمایە بە ژەهرخوارد سەگەکان لابەرێت لە پارکەکە.

ڕێکخراوی (پاک) ئاشکرایدەکات ئەوان پێشتر پشکنینیان بۆ ئەو سەگانە کردووە لە پارکەکەدا بوون و دووربوون لە نەخۆشی و لە شوێنێکی دوور لە خەڵکی شەو ماونەتەوە.

پرسی زۆربوون و بڵاوبوونەوەی سەگ لە شاری سلێمانی یەکێک لە پرسە گەرمەکانی شەش مانگی ڕابردووە و ئێستا ڕێکخراوی پاک دەیەوێت سەگەکان نەشتەرگەری بکات و نەزۆکیان بکات و بیانگەڕێنێتەوە شوێنی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: 44 پەرتوکی رووپۆشکراو بە ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، دەستبەسەر 44 پەرتوکی رووپۆشکراو بەماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ گرتووە. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانەی بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە

شارەوانیی سلێمانی دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگاداردەکاتەوە کە بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە کە بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروستنەکەن…
Total
0
Share