شارەوانیی سلێمانی: پردەکەی تاسڵوجە دەڕوخێندرێت و پردێکی نوێ دروستدەکرێت

شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، پردەکەی تاسڵوجە دەڕوخێندرێت و پردێکی نوێ دروستدەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە هەوڵ و هیمەت و لەژێر چاودێریی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، شەقامی 100 مەتری رۆژ بە رۆژ بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە دەبینێت کە لەسەر بودجەی حکومەت جێبەجێدەکرێت.

دەشڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ، لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ بۆردی شەقامی 100 مەتری سەردانی پرۆژەی ناوبراوی کرد بەمەبەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان بەتایبەت لەئەمڕۆدا کە کاری رووخاندنی پردە کۆنەکەی لای تاسڵوجە دەستیپێکرد، لەبری ئەو پردە گەورەترین پرد لە شەقامی ناوبراو دروستدەکرێت بەشێوەیەکی ئەندازیاری و تازە و مۆدێرن لەو شوێنەدا کە لە داهاتوودا دەبێتە هۆی کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی لۆد و قەرەباڵغیی ناوچەکە.

باس لەوەشدەکات، “لەم چەند رۆژەدا رووخاندنی پردەکە کۆتاییدێت و بە تەواوی سایدەکە دەکرێتەوە، داوای لێبوردن لە شۆفێران دەکەین کە لەم چەند رۆژەدا ئاستەنگی هاتوچۆ دروستدەبێت بۆیە داواکارین هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانمان بن”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو بەكۆتانەهاتووە.. لە سبەینێوە ‏دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا فەرمانبەرەكانیان مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی…
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ ده‌وامى خوێندكارانى هەردوو زانكۆى سلێمانى و پۆلیتەکنیک ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ده‌رگاى بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان كرانه‌وه‌ و له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌وام لە زانکۆكانی سلێمانی و پۆلیتەکنیک دەستپێدەکاتەوە.…
Total
0
Share