یەکێک لە خاوەن کۆشکەکانی پارکی ئازادیی سلێمانی ژەهری دەرخواردی 7 سەگ داوە

سەرۆکی ڕێکخراوی (پاک) بۆ چاودێری و ڕێکخستنی ژیانی گیانداران ئاشکرایکرد، بەپێی لێکۆڵینەوەی ئەوان 7 بێچوە سەگ لە پارکی ئازادی لە سلێمانی ژەهرخوارد کراون و گیانیان لە دەستداوە.

د. لاڤین عەبدولوەهاب، سەرۆکی ڕێکخراوی (پاک) بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند”بەپێی ئەو نیشانانەی کە لە مردنی سەگەکاندا هەیە ڕوندەبێتەوە کە سەگەکان ژەهرخوارد کراون، چونکە لاشەیان ڕەقبووە و بەشێکیان بەیەکەوە مردوون، چونکە ئەگەر نەخۆشی بێت یان هۆکارێکی دیکە پێکەوە و لەیەک کاتدا سەگەکان نامرن”.

بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئەوان زانیاریان هەبووە کە یەکێک لە خاوەن کۆشکەکان وتوویەتی بەتەمایە بە ژەهرخوارد سەگەکان لابەرێت لە پارکەکە.

ڕێکخراوی (پاک) ئاشکرایدەکات ئەوان پێشتر پشکنینیان بۆ ئەو سەگانە کردووە لە پارکەکەدا بوون و دووربوون لە نەخۆشی و لە شوێنێکی دوور لە خەڵکی شەو ماونەتەوە.

پرسی زۆربوون و بڵاوبوونەوەی سەگ لە شاری سلێمانی یەکێک لە پرسە گەرمەکانی شەش مانگی ڕابردووە و ئێستا ڕێکخراوی پاک دەیەوێت سەگەکان نەشتەرگەری بکات و نەزۆکیان بکات و بیانگەڕێنێتەوە شوێنی خۆیان.

بابەتی پێشتر

دهۆک.. دکتۆرێکی دوو گیان بەرلەوەی بە کۆرۆنا گیان لە دەستبدات منداڵەکەی ڕزگارکرا

بابەتی دواتر

سێهەمین حاڵەت تۆمارکرا.. دایکێکی دووگیان دوای ڕزگارکردنی منداڵەکەی بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگرەكەی چیای ئەزمەڕ كۆنترۆڵكرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگرەكەی چیای ئەزمەڕ كۆنترۆڵكرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share