دهۆک.. دکتۆرێکی دوو گیان بەرلەوەی بە کۆرۆنا گیان لە دەستبدات منداڵەکەی ڕزگارکرا

بەیانی ئەمڕۆ دکتۆر “ئەڵماس محەمەد” دوای زیاتر لە 10ڕۆژ لە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرەڕای ئەوەی دوو گیان بوو، بەڵام دۆخی تەندروستی تێکچووە و براوەتە نەخۆشخانە، پێش ئەوەی گیان لە دەستبدات منداڵەکەی ڕزگار کراوە.

بەپێی زانیارییەکان دکتۆرەکە ناوی “ئەڵماس محەمەد حەسەن”ە و تەمەنی 30 ساڵە، دوای 13 ڕۆژ لە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای نەشتەرگەری بۆ دەرهێنانی کۆرپە کچەکەی گیانی لە دەستداوە.

لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا ئەوە دووەم حاڵەتی گیان لە دەستدانی ژنانی دوو گیانە لە دهۆک و چوار ڕۆژ پێش ئێستاش ژنێکی دیکەی دوو گیان کە تەمەنی 23 ساڵ بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا، بەڵام نەتوانرا منداڵەکەی ڕزگار بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بەردەوام سلێمانی سزادراوە و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ توركیا باجی هەڵوێستەكانی یەكێتییە

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەردەوام سزا خراوەتە سەر…
Total
0
Share