بزوتنەوەی گۆڕان: پەسەندکردنی بودجە بەرهەمی یەکڕیزی و شاندی دانوستانکاری هەرێمە

بزوتنەوەی گۆڕان بۆچوونی خۆی لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق دەربڕی و ڕایگەیاند، جێگیرکردنی مافی کورد بەرهەمی یەکڕیزی لایەنەکان و شاندی دانوستانکاری هەرێمە بۆ بەغداد.

دلێر عەبدوڵخاڵق، وەک وتەبێژی بزووتنەوەیەکی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” ئێمە لە بزوتنەوەى گۆڕان ئەم هەنگاوە بە سەرەتاییەکی دڵخۆشکەر دەزانین بۆ باشکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغداد و پەسەندکردنی یاسایی بودجەی فیدڕاڵی، بەرهەمى یەکڕیزى لایەنە کوردستانیەکان و پشتیوانی نوێنەرانی کورد و، تیمى دانوستانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە. بەتایبەت ھەوڵە بەردەوامەکانی وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتی ھەرێم کە بناغەى ئەم رێککەوتنە بەشێک بوە لە پڕۆژەى رێککەوتنى بودجەى فیدڕاڵى بۆ ساڵى (2020).”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، ” لە ماوەى رابردودا، هەمیشە جەختمان لەسەر رێککەوتن لەگەڵ حکومەتى ئیتیحادى کردوەتەوە، ئێستا کە بە هەوڵى هەموو لایەک رێککەوتنێکى هاوسەنگ هاتوەتەدى و سەرەتایەکى نوێیە لە مامەڵەى دارایى و سیاسی لەگەڵ بەغداد، پێویستە هەموو لایەک بەرژەوەندیە باڵاکانى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسیەکان”.

وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاندووە، ” بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستانیش جەخت لەسەر سەرپێخستنى چاکسازى گشتگیر و گەڕانەوەى سەرجەم داهاتەکان بۆ خەزێنەى حکومەتى هەرێم دەکەینەوە، بەشێوەیەک ئەم ھەنگاوانە ببنە فاکتەری نەهشێتنى لێبڕینى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم”.

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی بەریتانیا پیرۆزبای لە شاندی هەرێم و قوباد تاڵەبانی دەکات

بابەتی دواتر

گەورەترین مزگەوتی ئەوروپا ناوی ماکرۆن و ئەردۆغانی خستەوە تەنیشتی یەک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share