دڵشاد شەهاب: هیچ هۆکارێک نییە مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروستبکات

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، “هیچ هۆکارێک نییە مەترسی لەسەر مووچە دروستبکات، ئەم دڵنیاییە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەدرێت بە سەرجەم فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم”.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغداد کۆمەڵێک پرسی چارەنوسساز لەگەڵ بەرپرسانی بە‌غداد تاوتوێکران.

لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، دڵشاد شەهاب، ئاماژەی بەوەکرد، گفتوگۆکانی پەیوەست بە مووچە تەکنیکین نەک سیاسی و دارایی قورس، هیچ هۆکارێک نییە مەترسی لەسەر مووچە دروستبکات، ئەم دڵنیاییە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەدرێت بە سەرجەم فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدوڵا مەلا نوری: ئایا ئەو هەڵایەی کە ئەوان گێڕایان بۆ سفرکردنەوەی ڕۆڵە مێژووییەکەی خەڵکی سلێمانی نەبوو لە پرسی ڕۆژئاڤا؟

عەبدوڵا مەلا نوری، چالاکوانی سیاسی، نووسینێکی سەبارەت بە پرسەکەی شەهید غەزال مەولان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کە خودی…
Total
0
Share