کونسوڵخانەی بەریتانیا پیرۆزبای لە شاندی هەرێم و قوباد تاڵەبانی دەکات

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر، پیرۆزبایی لە شاندی دانوستانکاری هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ” تێپەڕاندنی ئەم بودجەیە هەلێک دەڕەخسێنێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و دووبارە بنیادنانەوە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، ” پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەوانە دەکەین کەوا ڕۆلیان هەبووە لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ مسۆگەرکردنی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بودجە”.

ڕاگەیەندراوەکە بۆچونی بەریتانیای لەسەر پەسەندکردنی یاسای بودجەی ئەمساڵ ڕاگەیاندووە و دەڵێت، ” تێپەڕاندنی ئەم بودجەیە هەلێک دەڕەخسێنێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و دووبارە بنیادنانەوە لە دوای کۆڤید-19. وە ئێمە لێرەوە بەتایبەتی ستایش و دەستخۆشی لە جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی دەکەین بۆ ڕۆڵە ناوازەکەی بۆ ئەنجامدانی دانوستاندنی بودجە”.

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی تێدا هاتووە، “ئەم ڕێککەوتنە دەکرێت ببێتە سەرەتایەک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداد، وە بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەردوولا لەم پێناوەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیڕەو یاسین: مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو كەلوپەلێك بە قیست بكڕن

پەیڕەو یاسین، كە فەرمانبەرێكی حكومەتی عێراقە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، “مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو…
Total
0
Share