کۆمپانیای فایزەر نهێنییەکی ڤاکسینەکەی ئاشکرا دەکات

کۆمپانیای فایزەر و بیۆنتیک ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی ڕاگەیاند، کە دەری دەخات دوای شەش مانگ کاریگەری ڤاکسینەکەیان بە ڕێژەی ٪91 لە لەشی مرۆڤدا ماوەتەوە.

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە واڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، “دوای شەش مانگ لە وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە تاقیکردنەوە لەسەر چەندین وەرگرکراوە دەرکەوتووە ڤاکسینەکە تا شەش مانگ مرۆڤ بە پارێزراوی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەهێڵێتەوە”.

ڕاگەیەندراوی ڤاکسینە هاوبەشەکەی فایزەر و بیۆنتیک ئاماژە بەوەدەکات، “ڤاکسینەکە هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لاوەکی لەسەر لەشی مرۆڤ نییە و کاتێک کەسێک ژەمی دووەم وەردەگرێت لە دوای شەش مانگیش لەشی ئامادەیی ٪91،3 ئامادەیی هەیە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوەستێت”.

لەگەڵ ئەوەشدا ڤاکسینەکە نەیتوانیووە بە تەواوی هەموو وەرگرەکان بپارێزێت و لە کۆی 46هەزار و 307 کەس 77 کەسیان نیشانەی کۆرۆنایان تێدا دەرکەوتووە.

کۆمپانیای ڤایزەر – بیۆنتیک ئەگەرچی یەکەم کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبوو، بەڵام کاریگەری و خواست لەسەر ڤاکسینەکە وایکرد ببێتە یەکەم کۆمپانیای کاریگەر بۆ دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

ئەو كوڕانەی خۆیان كرد بە كچ

بابەتی دواتر

ژنێک دوای زیاتر لە ساڵێک ئاشکرای دەکات "منداڵێکی دۆزیوەتەوە و بەخێوی کردووە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەركردنی پەكەكە لە لیستەكە.. ئەمریکا ڕێکخراوی فارکی لە ‏لیستی تیرۆر دەرهێنا

ئیداره‌ی ئه‌مریكا هێزه‌ چه‌كداره‌ شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمبیا ناسراو به‌ فارك-ی له‌ لیستی ‏ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان ده‌رهێنا، بڕیارەكە هاوكاتە لەگەڵ…
Total
12
Share