سوودە تەندروستییەکانی زەنجەفیل لە مانگی رەمەزاندا چییە؟

لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دەبێت ئەو خواردن و خواردنەوانە هەڵبژێردرێت کە رێگری لە وشکبوونەوە و زیادکردنی ئاوی جەستە دەکات و بەپێی راپۆرتێکیش خواردنەوەی شەربەت و ئەو گیراوانەی زەنجەفیلیان تێدا بەکاردەهێندرێت یەکێکە لە خواردنەوە گرنگەکانی ئەو مانگە.

لە راپۆرتێکی ماڵپەری کورادا هاتووە ئەگەر زەنجەفیل بەشێوەی خواردنەوە ئامادەبکرێت یاخود بخرێتە ناو خواردنەوەیەکەوە، سوودی تەندروستی زۆری هەیە، بەتایبەتی لە ژەمی بەربانگ و پارشێودا بۆ بەهێزکردنی تەندروستیی گەدە و کۆئەندامی هەرس.

جەختلەوەش دەکاتەوە، سوودەکانی خواردنی زەنجەفیل بۆ ئەم مانگە ئەوەیە کە هەستکردن بە ئازار لە گەدە و ماسولکەکان و دەمارەکاندا کەمدەکاتەوە، هەروەها تەندروستی گەدە و کۆئەندامی هەرس دەپارێزێت و ئاستی کۆلیسترۆڵی باش بەرزدەکاتەوە ئاستی ترایگلیسرایدی خوێن کە جۆرێکی زیانبەخشی چەوری خوێنە لەگەڵ کۆلیسترۆڵی زیانبەخش کەمدەکاتەوە.

لەوبارەیەوە پسپۆڕێکی کۆئەندامی هەرس و گەدە ئاماژە بەوە دەکات، “خواردنەوەی خواردنەوەیەک کە زەنجەفیلی تێدایە یەکێکە لە خواردنەوە گرنگەکان کە دەتوانرێت لەم مانگەدا پشتی پێ ببەسترێت”.

روونیشیکردەوە، “زەنجەفیل لەم مانگەدا چەندین سوودی هەیە بەوەی تەندروستیی ریخۆڵەکان و کۆئەندامی هەرس باشتر دەکات، یارمەتیدەرە لە هەڵمژینی دروستی خواردنی بەربانگ و جگە لەوەش قەبزی کەمدەکاتەوە لە کاتێکدا بەهۆی کەمی ئاوی خواردنەوە روودەدات”.

دەشڵێت، “خواردنەوەی خواردنەوەیەکی گەرم کە زەنجەفیلی تێدایە یارمەتی هێورکردنەوەی ریخۆڵەکان دەدات و هەستکردن بە دڵەکزێ کەمدەکاتەوە و ئاوسانی سک و سکچوون ناهێڵێت، هەروەها بەسوودە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش و بەرزکردنەوەی سوڕی خوێن”.

بابەتی پێشتر

هێرشێکی ئەلیکترۆنی چڕ کراوەتە سەر چەند وەزارەتێک لە فەرەنسا

بابەتی دواتر

نرخی تەماتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و روونکردنەوەی لەبارەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share