هەولێر.. دوو كەس بە تۆمەتی چوار تاوانی دزیكردن دەستگیركران

لە ماڵێكدا بایی (11 هەزار) دۆلاری ئەمەریكی زێڕ دزراوە

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، چوار تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسان ڕایگەیاند، نوسینگەی بەحركەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە دوو هەڵمەتی جیادا لە سنوری ناحیەی بەحركە، توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیربكەن، كە هەڵسابوون بە ئەنجامانی چوار تاوانی دزیكردن.

ڕونیشیكردەوە، “تۆمەتباری یەكەمیان هەڵسابوو بە دزیكردن لە شاری (ئەتكوانس) لە كۆمپانیایەك و لە ماڵێكدا، كە لە ماڵەكە بایی (11 هەزار) دۆلاری ئەمەریكی زێڕی دزیووە، لە كۆمپانیاكەش لاپتۆپێك و ئایپادێك و هەروەها سەعاتێكی دەستی جۆری (رۆلێكس)ی دزیووە، كە بایی (15 هەزار) دۆلارە”.

“تۆمەتباری دووەمیش هەڵسابوو بە دزیكردن لە دوو ماڵ لە (هەرشەم 3) كە لە ماڵێكیان بڕی (پێنج ملیۆن و 500 هەزار) دیناری عێراقی و هەروەها لە ماڵێكی تریش (70 مسقاڵ) زێڕ و چەندین ئامێری ئەلیكترۆنی دزیووە” وەك ئەوەی هۆگر عەزیز ئاماژەی پێداوە.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (443) و (444) لە یاسای سزادان بەندكراون.

دوو تۆمەتبارەكە
بابەتی پێشتر

دوو مانگە چی دەكات لە كۆشكی سپی؟

بابەتی دواتر

بۆ هێنانەدی ئاشتی، سۆدان هەنگاو بەرەو عەلمانیەت دەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: گەرما دەگەڕێتەوە

كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان…
Total
0
Share