کروس: دوای کلاسیکۆ بە برینداری کاتژمێرێک دوایانخستم

ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، تۆنی کروس ئاماژە بە ئەنجامی کلاسیکۆ دەکات و دەڵێت: شەوێکی تاڵ بوو.

کروس لە چاوپێکەوتنێکدا بە پۆدکاستی “Einfach mal Luppen” ی ڕاگەیاندووە، “من هەستم بە قاچەکانم نەکرد، بەڵام پێیانوتم کە خوێنی پێدا دێتەخوارەوە، دواتر ستافی پزیشکیی ڕیاڵ سێ تەقەڵیان لە ماسولکەی قاچم دا، بەڵام ئەوە هۆکاری ئاڵوگۆڕکردنم نەبوو”.

هەروەها دەڵێت، “لە سکرینی ژووری جلگۆڕینەکانەوە بینیم ئەنجامەکە بوو بە سێ گۆڵ و پاشان چوار گۆڵ، ئەوەی ڕوویدا بێهیواکەر بوو، تاوەکو کۆتایی لاواز دەرکەوتین، دوای یارییەکەش لەگەڵ ڤینسیۆز بانگهێشتی پشکنینی ماددەی وزەبەخش کراین، بینیم پیکێ و ئەلبا-ش لەوێ بوون، کاتژمێرێک لەوێ دوایانخستین، زۆر خۆشحاڵبووین کاتێک لە پشکنین ڕزگارمانبوو”.

لەبارەی داهاتووەوە دەڵێت، “دەبێت سەرمان بەرزبکەینەوە و خۆمان ببینین کە لەڕابردوودا باش دەرکەوتووین، ئێمە کاتێک باش دەبین بەرزترین ئاستیش پێشکەش دەکەین، بۆیە دەبێت هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەبێت بەرامبەر چێڵسی لە خوولی یانە پاڵەوانەکان بەو ئاستە بەرزەوە دەرکەوین، دەبێت ئەوکارە بکەین بۆ گەیشتن بە قۆناغی نیوەی کۆتایی”.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئۆكرانیا وردەكاریی لەناوچوونی باپیرانی لە هۆلۆكۆست دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

ئۆلبرایت كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share