كۆرۆنا لە هەرێم.. 860 توشبووی نوێ ڕاگەیەنرا

حەوت توشبوو گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 860 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و حەوت توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئازار ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا حەوت هەزار و 144 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 860 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 399 توشبوو چاكبوونەتەوە و حەوت توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكە كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 121 هەزار و 179 توشبوو، لەو ژمارەیە 109 هەزار و 234-یان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 660 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكەم گیانلەدەستدان بە گۆڕاوێكی ئەنفلۆنزای پەلەوەر راگەیەندرا

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی گیانلەدەستدانی كەسێك بەهۆی یەكەم تووشبوون بە زنجیرەیەكی ئەنفلۆنزای باڵندە رادەگەیەنێت. رێكخراوەكە رایگەیاند، قوربانییەكە نیشتەجێی مەكسیك-ە…
Total
0
Share