کوڕە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ توشی کۆرۆنا بوو

وتەبێژێک لە کۆشکی سپی ئاشکرایکرد کە کوڕە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، توشی کۆرۆنا بووە و پشکنینەکانی پۆزەتیڤ بوون.

وتەبێژەکە بە تۆڕی هەواڵی CNNی ڕاگەیاندووە، “ئەنجامی پشکنینەکانی کۆرۆنا بۆ دۆناڵد ترەمپی کوڕ پۆزەتیڤ بووە و ئێستا خۆی کەرەنتین کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەی تێدا دەرنەکەوتووە، پەیڕەوی سەرجەم ئەو ڕێنماییانە دەکات کە پزیشکەکان پێیانداوە لەوبارەیەوە”.

دۆناڵدی کوڕ یەکەم کەسایەتیی نزیکی سەرۆکی ئەمریکایە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لەدوای میلانیا ترەمپی خانمی یەکەمی ئەمریکا و بارۆنی کوڕی سەرۆکی ئەمریکا کە پێشتر توشی کۆرۆنا بوون.

هەروەها پێشتر هەریەکە لە مارک میدۆز، سەرۆکی فەرمانگەی کۆشکی سپی و ژمارەیەک لە یاریدەدەرە باڵاکان و بەشێک لەوانەی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ بەشدارییان کرد پشکنینەکانی کۆرۆنایان پۆزەتیڤ بوو.

کیمبەرلی جیلفۆیلی هاوڕێی ترەمپی کوڕ، بەهەمانشێوە پشکنینەکانی پۆزەتیڤ بوون، لەکاتێکدا پێشتر لە ئاهەنگی تایبەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی ئەمریکا بەیەکەوە بوون.

لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپی کوڕ، لە شەوە ئاهەنگی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەگەڵ نزیکەی 250 میواندا بووە و زۆرینەشییانی لە نزیکەوە بینیوە و گفتوگۆی لەگەڵ کردوون لەکاتێکدا ماسکی بەکارنەهێناوە بۆیە مەترسی لەسەر ئەو میوانانە هەیە کە بەرکەوتنیان لەگەڵیدا هەبووە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ كۆڕبەندی G20 لە سعودیە بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

هێرشێكی 14 موشەكی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی زۆربوونی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا زۆر بووە و ئەگەر زوو…
Total
0
Share