میسڕ میوانداری کۆبوونەوەی لوتکەی ئاشتی دەکات

بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی گشتی و پرسی غەززە بەتایبەتی، قاهیرەی پایتەختی میسڕ، بەسەرۆکایەتی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ میوانداریی کۆبوونەوەی لوتکەی قاهیرە بۆ ئاشتی دەکات.

بڕیارە کۆبوونەوەی لوتکەی قاهیرە بۆ ئاشتی ئەمڕۆ، لە پایتەختی میسڕ بە بەشداری چەندین وڵات سەبارەت بە بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، هەروەها دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەڕێوەبچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وڵاتانی قەتەر، تورکیا، یۆنان، فەڵەستین، ئیماڕات، بەحرەین، سعودیە، کوەیت، عێراق، ئیتاڵیا و قوبرس بەشداری دەکەن، هاوکات بڕیارە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بەشداری بکات.

بەپێی راگەیاندنەکانی میسڕ بڕیارە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئیسپانیا و بەرازیل، هەروەها نێردەی تایبەتی چین و ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی مەغریب، نەرویج و ڕوسیا و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا بەشداری لوتکەکە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خـ.ـاتەمولئەنبیا بۆ ئەمریکا: ناوی شکستەکەتان مەنێن ڕێککەوتن

وتەبێژی قەرارگەی خـ.ـاتەمولئەنبیا، لە پەیامێکیدا بۆ ئەمریکا ڕایگەیاند، ناوی شکستەکەتان مەنێن ڕێککەوتن. وتیشی، لایەنی بەرامبەر گەیشتووەتە قۆناغی “دانوستان…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو: جەخت لەسەر پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەینەوە

‎ئەمریکا، سعودیە، بەحرەین، ئوردن، کوەیت، قەتەر و ئیمارات، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران…
Total
0
Share