نوێترین زانیاری لە زاری فەرماندەیەكی پێشمەرگەوە لەبارەی هێرشە موشەكییەكانی كەركوك

فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە میحوەری كەركوك ئاشكرایكرد، موشەكەكان لە سنووری كەركوكەوە ئاڕاستەی پێشمەرگە كراون و زیانەكان نەزانراون.

ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی چەند سەنگەرێكی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ و كەركوك كران، پێشمەرگە لە سنوورەكە كەوتووەتە جوڵە.

تاریق حەساری، فەرماندە لە هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لە ڕاستیدا ژمارەی موشەكەكان نازانین، بەڵام چەند جارێك دوو موشەك دوو موشەك ئاڕاستەی پێشمەرگە كراون”.

ئەو فەرماندەیە ئەوەشی خستەڕوو، “بە چەكی قورسی جۆری ڕاجیمەش هێرش كرایە سەر پیشمەرگە نەك تەنها موشەك، لە ئاڕاستەی كەركوكەوە هێرشەكان دەكران”.

تاریق حەساری ئاماژەی بەوەشكرد، “لە ئێستادا خۆمان كۆدەكەینەوە و دەستمانكردووەتە جوڵە و دەچینە شوێنی موشەكەكان و نازانین زیانەكان چین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: توشبووانی کۆرۆنا نوێیەکە لە هەمان نەخۆشخانە و هەمان چارەسەری کۆرۆنا وەردەگرن

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات ڕایگەیاند کە هەموو ئەوانەی توشی کۆرۆنای نوێیەکە دەبن هەر هەمان…
Total
0
Share