بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا ئاگری لە چەند گوندێكی هەرێم هەڵایساندووە

زیاتر لە 24 كاتژمێرە لە دەوروبەری گوندی هرورێ ئاگر كەوتووەتەوە

بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئاگر لە چەند گوندێكی قەزای ئامێدی كەوتوونەتەوە و هێشتاش كۆنتڕۆڵ نەكراون.

پەیامنێرمان لە دهۆك پێی ڕاگەیاندین، ماوەی زیاتر لە 24 كاتژمێرە لە دەوروبەری گوندی هرورێ سەر بە ناحیەی كانی ماسێ لە قەزای ئامێدی ئاگر كەوتووەتەوە و تائێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

وتیشی، كەوتنەوەی ئاگرەكە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بووە.

هاوكات ئەمڕۆ لە چیاكانی هەردوو گوندی بوهێرێ و شەرامش لە ناحیەی دەركاری سەر بە قەزای زاخۆ بەهۆی بۆردومانەكانەوە ئاگركەوتوونەتەوە و زیانی زۆری بە دارستان و پوش و پاوانی ناوچەكە گەیاندووە و ئاگرەكە تائێستا بەردەوامە، وەك ئەوەی پەیامنێرمان ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی وت، هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكان چیای لینك-یان لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومانكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەڵەبجە: خەڵک هەیە ئۆتۆمبێلەکەی تابلۆی ڕەسمییە لایبردووە و کردوویەتی بە بێسەرەتا

قائیمقامی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، داوا لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکەین نەیەنە سەنتەری شارەوە. سمکۆ سالار، قائیمقامی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share