جێرارد: لە چێڵسی و بایرنەوە نزیکبووم و ڕیاڵ مەدرید دەیویست جەنگ هەڵگیرسێنم

ستیڤن جێراردی ئەفسانەی یانەی لیڤەرپوڵ و ڕاهێنەری یانەی ڕەینجەرز، چەندین نهێنی دەربارەی ژیانی وەرزشیی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: یانەکانی چێڵسی و بایرن میونشن و ڕیاڵ مەدرید داوای گواستنەوەیان دەکردم.

جێرارد لە بەرنامەی (The Greatest Game podcast) بەشداری دەکات کە لەلایەن جەیمی کاراگێری بەرگریکاری دێرینی یانەی لیڤەرپوڵەوە پێشکەش دەکرێت.

جەنەڕاڵی ڕێدز لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە خواستی یانەکانی چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن دەکات بۆ گواستنەوەی ئەوکاتەی لەنێو یاریگاکاندا لەوپەڕی توانا هونەری و جەستەییەکانیدا بووە، هەروەها هۆکاری شکستی گواستنەوەکانیش ئاشکرا دەکات.

بێزاری لە لیڤەرپوڵ و خواستی چێڵسی

“بەهۆی کێشەکانم لەگەڵ ڕافا بینیتێز بێزاربووم، ڕەنگە کەمێک هۆشیاریمان هەبووایە کێشە ڕووینەدایە، بەڵام بەهەر شێوەیەک بێت ڕوویدا، یانەی چێڵسی خواستیان لەسەر گواستنەوەم بوو و نزیکبوو پەیوەندیان پێوە بکەم، بەهۆی ئەو بۆندەوە کە پێمگەیشت هەستم بە بەختەوەری کرد، دەمویست هەنگاو بنێم و بە لیڤەرپوڵ بڵێم چییان هەبووە و لەدەستیانداوە، شتێکی ناوازەیە هەندێجار کارێک بکەیت هەست بە قیمەتت بکەن، زیاتر بیرم لەوە کردەوە دوو وەرز لەگەڵ مۆرینیۆ لە ڕیاڵ مەدرید یاریی بکەم، نەک لە چێڵسی”.

پەشیمان نییە

“هیچ پەشیمان نیم پەیوەندیم بە چێڵسیەوە نەکرد، هەرگیز… لەڕابردوودا بانگهێشتکرام ببم بە ڕاهێنەری ئەکادیمیای لیڤەرپوڵ، ئەوەش ئەو پەیوەندییە بوو کە دەمویست بونیادی بنێم”

ڕیاڵ مەدرید

“بیربکەرەوە، ماوەی وەرزێک و دووان بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید لەژێر چاودێری جوزێ مۆرینیۆ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریی بکەیت، بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکان بکەیت، تاقیکردنەوەیەکی ناوازە دەبوو، بەڵام ڕووینەدا”.

لەم نێوەندەدا جەیمی کاراگێر بە جێرارد دەڵێت: وابزانم دوای بردنەوەمان لەڕیاڵ بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام، ڕائول پێی وتی: پەیوەندیمان پێوە دەکەیت؟

ڕیاڵ مەدرید داوای چی دەکرد؟

“دڵنیانیم ڕائول چی پێووتم و جوان گوێبسیتی ووشەکانی نەبووم، بەڵام شتێکبوو لەو بابەتە، بەشان و باڵمدا هەڵیدا و بابەتەکە زۆر گەورە نەبوو، ڕیاڵ مەدرید دەیانویست لەناوخۆی یانەکەم جەنگ هەڵگیرسێنم بۆ ئەوەی پەیوەندیان پێوە بکەم، چونکە ئەوە تاکە ڕێگەبوو بۆ ئەوەی دەستبەرداربن لێم”.

بایرن میونشن و کۆتایی شڤاینی

” ئەوکاتەبوو باستیان شڤایشتایگەر بەرەو کۆتایی دەچوو، چەند تەلەفونێکی ڕاستەوخۆ و گرنگم لەگەڵ بەرپرسانی بایرن ئەنجامدا، نزیکبووم لێیانەوە، بەڵام دواتر بیرمکردەوە، سودی چییە بچمە یانە ئەڵمانیەکە لەکاتێکدا خۆم کاپتنی یانەیەکی گەورەم، بۆچی پێگەی خۆم بگۆڕم؟! پێشموانەبوو ئەو گرنگییەم پێدەدرێت کە لەتەمەنی ٢٤ و ٢٥ ساڵدا پێمدەدرا”.

جێرارد تەواوی ژیانی وەرزشیی لە یانەی لیڤەرپوڵ وەک یەکێک لە بەوەفاترین یاریزانەکان بەڕێکرد، لە وەرزی ٢٠١٥/٢٠١٦ ڕوویکردە خولی ئەمریکا و یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی هەڵبژارد، پاش چەند وەرزێک وەکو ڕاهێنەر گەڕایەوە و بۆ یانەی لیڤەرپوڵ و لەئێستادا ڕاهێنەری یانەی گلاسگۆ ڕەینجەرزی سکۆتلەندییە.

بابەتی پێشتر

ڕامۆس: ڤاڵڤێردی لەپێناو ڕیاڵدا خۆی کردە قوربانی و زێدان هۆکاری چنینەوەی نازناوەکانە

بابەتی دواتر

یوڤیچ: تائێستا لەبارودۆخی خۆم ڕازی نیم و هەندێجار لەخۆم دەپرسم چیم بەسەرهاتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share