پاش گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئوردن، وەزیری دەرەوەی میسریش گەیشتە بەغداد و لەلایەن هاوتا عێراقییەكەیەوە پێشوازی لێكرا.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، “سامح شوكری، وەزیری دەرەوەی میسر گەیشتە عێراق و لەلایەن فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێكرا”.
ئەوەش لەكاتكێدایە، هەر ئەمڕۆ بەر لە وەزیرە میسرییەكە، وەزیری دەرەوەی ئوردنیش گەیشتە بەغداد و لەلایەن هاوتا عێراقییەكەیەوە پێشوازی لێكرا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، وەزیرانی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە، ئامادەكارییە بۆ گرێدانی لوتكەی ئەو سێ وڵاتە لە عێراق.