“حكومەتی هەرێم نزیكە لەوەی خۆی ڕاستەوخۆ ڤاكسین بكڕێت”

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكرد، هەوڵەكانی حكومەت بۆ كڕینی ڤاكسین سەربەخۆیانە بەردەوامن و نزیكە لەوەی ڤاكسین بكڕێت.

سەبارەت بە كڕینی ڤاكسین لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، دكتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەگەڵ زۆر كۆمپانیا دانیشتنمان كردووە، لەوانە ئەسترازێنیكا، ڤایزەر، سینۆفارم و سپۆتنیكی ڕوسیش، بەڵام پرۆسەی هێنانی ڤاكسین ئاڵۆزە ماركیتینگێكی ئاسان نییە و تەنانەت وڵاتە گەورەكانیش كێشەیان لەگەڵ ڤاكسینەكان هەیە و سكاڵایان هەیە”.

ئاسۆ حەوێزی ئەوەشی خستەڕوو، “كێشەكە ئەوەیە بەرهەمهێنانلای ڤاكسین دیاریكراوە و مەوعیدی گەیشتنیشی نادیارە، بەڵام ئێمە هەوڵدەدەین، هێنانی ڤاكسین ڕاستەوخۆ ئەو هەموو هەنگاوەی نەوێت و ڕێگاكە كورت بكەینەوە و بەزووترین كات بتوانین ڤاكسینەكە بهێنین”.

وتەبێژی تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، “كڕینی ڤاكسین هەندێك ڕێوشوێنی دەوێت ئاسان نییە، بەڵام هەنگاوی زۆر باشمان ناوە و نزیكین لە گرێبەست كردن، بەمزوانە بەرهەمی دەبێت و عێراقیش كێشەی دروست نەكردووە”.

لەبارەی نرخی ئەو ڤاكسینەی حكومەتی هەرێم دابینی دەكات لەسەر هاوڵاتییان، ئاسۆ حەوێزی وتی، “ئەوەی خۆمان دابینی بكەین لەسەر هاوڵاتییان بێبەرامبەر دەبێت، ئەوەشی لەڕێی كۆڤاكسەوە بۆمان دێت كە بەس 33 هەزارەكە نییە و سەدان هەزاری دیكەش دەگەنە هەرێم، بێبەرامبەر دەدرێن بە هاوڵاتییان”.

بابەتی پێشتر

چەكدارەكان سێڵفییان لەگەڵ دەگرت و هاواریان دەكرد سەریبڕن

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی میسر گەیشتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share