چەند هۆکارێک بۆ ئەوەی جپسی پەتاتە بە منداڵەکەت نەدەیت

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان چەند هۆکارێک دەخاتەڕوو کە واتلێدەکەن چیتر جپسی پەتاتە بە منداڵەکەت نەدەیت.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت، 10 هۆکار هاندەرن بۆ ئەوەی جپسی پەتاتە بە منداڵەکەت نەدەیت.

هۆکارەکان:

قەڵەوی و کێش زیادی : بڕێکی زۆر چەوری و ووزەی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرەو دڵ زیاددەکات.

بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاددەکات، بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلەو جەڵتەی مێشک زیاددەکات.

بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری خراپەکەی تێدایە کە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات.

هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددانەکان .

بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.

هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات، چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە کە دەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.

چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاددەکات بۆیە دەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری بێزارکەر لە سرووشتی منداڵەکە.

لە ئەنجامی پڕۆسەی درووستکردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک درووست دەبێت کە پێی دەوترێت(acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبون بە ووشک بوونەوەی منداڵ.

ئەو پزیشکە دەشڵێت، بۆ ژنی سکپڕ جپسی پەتاتە مەترسیی لەسەر ژیانی کۆرپەکە درووست دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.

 

 

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ لە 5 ویلایەتی سەرەکی پێش جۆ بایدن دەکەوێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا

بابەتی دواتر

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان داوای مووچە دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share