فابینیۆ: نازانم ئێمە مەزنترین یانەی پریمەرلیگین یان نا، بەڵام ڕیکۆردەکانمان شایەنی ڕێزگرتنن

فابینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی لیڤەرپوڵ، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی “سپۆرتس پیوپڵ” ئەنجام دەدات و تیایدا داوا لە هەمووان دەکات ڕێزی ڕیکۆرد و ژمارەکانی یانەکەی بگرن، هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر ئەو ئاستەی لەم وەرزەدا لەژێر چاودێری یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری ئەڵمانی پێشکەشی کردووە.

چ خەسڵەتێکی تۆ هۆکارە بۆ ئەوەی لەپێکهاتەی سەرەکی لیڤەرپوڵ یاریی بکەیت؟

کاتێک لە لیڤەرپوڵ دەستم بە یاریکردن کرد، بۆ ڕاهێنەرم سەلماند کە من یاریزانێکی بە کۆمەڵم و لە پێکهاتەکانیدا دەتوانێت پشتم پێببەستێت و متمانەم پێبکات.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی تائێستا تۆمارتان کردووە، هەندێک لەشارەزایان پێیان وایە لیڤەرۆپوڵی ئێستا باشترینە لە مێژووی پریمەرلیگ، تۆ بابەتەکە بەوشێوەیە دەبینیت؟

ڕەنگە من لەو ئاستەدا نەبم وەڵامی پرسیارێکی هێندە گەورە بدەمەوە، بەڵام بێگومان لەچەند ساڵی ڕابردوودا ئێمە باشترین یانە بووین، پێویستە هەمووان ڕێزی ئەو ژمارە و ڕیکۆردانە بگرن کە لیڤەرپوڵ تۆماری کردووە.

تۆ باسی ڕیکۆردەکان دەکەیت، بەڵام گرنگ بەدەستهێنانی نازناوەکانە، وایە؟

ڕاستە، داتا و ئامارەکان نامانکاتە باشترین یانە، بەڵام ئەگەر لەسەر هەمان ئەو ئاست و ژمارانە بەردەوامبین بێگومان نازناوەکان دەچنینەوە.

چۆن خوێندنەوە بۆ کەسایەتی یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەر دەکەیت؟

ڕاهێنەرێکی ناوازەیە و کەسایەتیەکی کۆمیدییە، لەسەرەتاوە سەرسامی کردم، پەیوەندی من لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرە زۆر تایبەتبوو پێکەنین لەنێوانماندا بەردەوام بوونی هەبوو، چونکە نەمدەزانی بە زوبانی ئینگلیزی قسە بکەم.

پێتوایە ڤان دیک زیاتر لە مێسی شایستەی خەلاتی تۆپی ئاڵتونی بوو؟

هەمیشە گرنگی زیاتر بە هێرشبەران دەدرێت، بەڵام دەبوو ڤان دیک خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت، کاتێک بیردەکەیتەوە وەرزی ڕابردوو لەڕووی تاکە کەسی و بەکۆمەڵەوە ڤان دیک چەند یاریدەی لیڤەرپوڵیدا لە چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان ڕاستەوخۆ بڕیار دەدەیت کە چ یاریزانێکی ناوازەیە و یەکێکە لەباشترینەکانی جیهان.

کەسانێک هەن بەراوردی نێوان دانی ئالڤێس و ئاڕنۆڵد دەکەن، لەم بارەیەوە چی دەڵێیت؟

دانی ئالڤێس یەکێکە لەباشترین ئەو یاریزانانەی لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاس یارییان کردووە، باشترین بووە لە پێگەکەیدا، ئاڕنۆڵدیش ناوازەیە، هەموو ئەو خەسڵەتانەی تێدایە لەداهاتوودا ببێتە یەکێک لە باشترینەکانی جیهان.

بابەتی پێشتر

سۆڵشایەر: درۆتان لەگەڵ ناکەم، هەرگیز چاوەڕوانی ئەو ئەنجامە خراپانە نەبووم

بابەتی دواتر

ڕامۆس: ڤاڵڤێردی لەپێناو ڕیاڵدا خۆی کردە قوربانی و زێدان هۆکاری چنینەوەی نازناوەکانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share