لاپۆرتا: کڕینی “لیڤا” ئاسان نییە و درێسی لیڤەرپوڵ ناپۆشین

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ میدیاکارانی ئیسپانیا ئەنجام دەدات، وەڵامی چەندین پرسیار دەربارەی داهاتووی یانە کەتەلۆنییەکە دەداتەوە.

پێکهاتەی یانە و وەرزی داهاتوو

“بە پێی ئەو پێکهاتەیەی هەمانە، دەتوانین وەرزی داهاتوو ڕکابەری ناسناوی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا بکەین.”

ئەگەر پێکان نەبووایە

“ئەم وەرزە بەرەوپێشچوونی زۆر لە تیپەکەی چاڤی بەرچاو دەکەوێت، لە بێرنابیۆ بە ئاستێکی بەرزەوە بردمانەوە، لە ئیشبیلیە و ئەتلەتیکۆ مەدریدمان بردەوە، ئەگەر هەندێک لە یاریزانەکانمان تووشی پێکان نەبوونایە، لەسەر ئەو ئاستە بەرزە بەردەوام دەبووین.”

ئامانجمان زیاترە

“هەمیشە شکست سزای هەیە، ڕاهێنەرمان گۆڕی و گەڕاینەوە بۆ سەر سەرکەوتنەکان، لە پلەی نۆیەمەوە بەرز بووینەوە بۆ پلەی دووەم، بەڵام ئەوە بۆ ئێمە بەس نییە و دەبێت زیاتر بەدەست بهێنین، کار بۆ ئەوە دەکەین تیپەکە بەهێزتر بکەین و ناسناوی زیاتر بەدەست بهێنین.”

دۆخی ئابووریمان خراپە

“کڕینی لیڤاندۆڤسکی ئاسان نییە و ئێمە لە دۆخێکی ئابووریی خراپداین.”
چاڤی و ماتیۆ ئەلیمانی بەرپرسن لەو ڕێڕەوەی کە یانەی بەرشلۆنەی پێدا دەڕوات

گواستنەوەکان

“ئەگەر سەرکەوتوو ببین لە چاککردنی باری دارایی یانەکە، ئەو کاتە توانای ئەنجامدانی گرێبەستی گەورەمان دەبێت.”

ڕکابەریکردن بۆ چامپیۆنزلیگ

“بۆ وەرزی داهاتوو دەبێت تیپێکمان هەبێت ڕکابەری لەسەر هەموو ناسناوەکان بکات، لە نێوانیاندا ناسناوی چامپیۆنزلیگ.”

چاڤی بەرپرسە

“چاڤی و ماتیۆ ئەلیمانی بەرپرسن لەو ڕێڕەوەی کە یانەی بەرشلۆنەی پێدا دەڕوات.”

عوسمان دێمبیلی

“دێمبلی دەیەوێت بمێنێتەوە، بەڵام چەندین گرێبەستی گەورەی بۆ هاتووە، ئێمەش گرێبەستێکی نوێمان پێشکەشی کردووە، هەفتەی داهاتوو وەڵاممان دەداتەوە.”

چوار کاپتنەکە

“بە هیچ شێوەیەک بیرمان لە دوورخستنەوەی چوار کاپتنەکە نەکردووەتەوە.”

پەیوەندییەکانی ئۆبامیانگ

“دێمبلی و ئۆبامیانگ پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە.”

ئالڤێس دەمێنێتەوە؟

“دانی ئالڤێس ئەو ئامانجانەی هەیبوو بەدەستی هێناون، دواتر تیمی هونەری بڕیار لەسەر مانەوە، یان دەستبەرداربوونی دەدەن.”
لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ درێسی لیڤەرپوڵ ناپۆشین، ئێمە تەنها درێسی بەرشلۆنە لەبەر دەکەین

بەرەو گەشبینی

“کار لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی ئابووری دەکەین، هەوڵیش بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی (سی ڤی سی) دەدەین، ئەگەر سەرکەوتوو بووین زۆر دۆخەکە لە ڕەشبینییەوە بۆ گەشبین بوون دەگۆڕێت.”

سوپەر لیگ

“پێم وایە کۆتایی ئەمساڵ دەگەینە ئەنجامێک بۆ سازکردنی سوپەر لیگ، یان ئەنجام نەدان و دواخستنی بیرۆکەکە، ئێستا دۆسیەکە لە دادگایە.”

پیکێ و پێدری باشن

“پیکێ و پێدری ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن، ئەگەر تووشی پێکان نەبوونایە باشتر دەبووین.”

درێسی لیڤەرپوڵ ناپۆشین

“لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ درێسی لیڤەرپوڵ ناپۆشین، ئێمە تەنها درێسی بەرشلۆنە لەبەر دەکەین.”
بابەتی پێشتر

لە هەولێر دوو كەس دەستگیركران كێبڵی كارەبای شەقامی 120 مەترییان دزیوە

بابەتی دواتر

وێنە.. شیرەمەنییەک داخرا و 750 کیلۆ ماست و شیریش لەناوبرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share