ڕیاڵ مەدرید بیر لە پشتگوێخراوەکەی توخێل دەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی نزیکبووەتەوە لە فرۆشتنی بۆرخا مایوڕاڵ، وەک جێگرەوەی کەریم بنزیمەش بیریان لە کڕینی تیمۆ ڤێرنەر کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، بۆرخا مایوڕاڵ ئامادە نییە لە وەرزی نوێدا ببێتە یەدەگ و جێگرەوەی کەریم بنزیمە، داوای کردووە چانسی یاریکردنی پێبدرێت، ئەوەش لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەرەوە ڕەتکراوەتەوە.

دیفێنسا نووسیویەتی، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ نزیکبوونەتەوە لە فرۆشتنی مایوڕاڵ بە یانەی خیتافی، لە بەرامبەردا بیر لە کڕینی تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی چێڵسی دەکەنەوە.

ڤێرنەر لەلایەن تۆماس توخێلی ڕاهێنەری “بلوزی لەندەن”ەوە پشتگوێخراوە، یانەکانی لایپزیک، یوڤانتۆس گرنگییان پێداوە و دەیانەوێت بە خواستن گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

بابەتی پێشتر

مان سیتی لە سیاسەتی کڕینەوە بۆ کۆکردنەوەی داهات

بابەتی دواتر

بارانە لافاوهێنەكەی كەنداو عێراق دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share