هاری کەین داهاتووی لە تۆتنهام یەکلاییدەکاتەوە

هاری کەین لە دوای یورۆی 2021 بڕیار لە داهاتووی دەدات

ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، هاری کەین داهاتووی لە یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز یەکلاییدەکاتەوە.

شێرەکەی ئینگلتەرا لە نوێترین چاوپێکەوتندا هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە، کە ئاماژە بە ڕۆیشتنی لە یانەی تۆتنهام و پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی دیکەوە دەکەن.

کەین لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی بەردەوامبوونی، یاخود ماڵئاواییکردنی لە سپێرز لە کۆتایی وەرزدا، دەڵێت، ” پێموابێت ئەمە پرسیارێکی ئاڵۆزە، قورسە بتوانم ئێستا وەڵامیبدەمەوە”.

پاشان ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” بیرکردنەوە لە پێشهات و بارودۆخەکە زیاتر زیانی دەبێت، من سەرنجم لەسەر ئەوەیە ئەم وەرزە بەهێزەوە لەگەڵ تۆتنهام کۆتایی پێبهێنم، هەروەها لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیال سەرکەوتووبم و بەباشترین شێوە بەشداری یورۆی 2021 بکەم، دوای ئەوە بڕیار لە داهاتووم دەدەم”.

هێرشبەرەکەی ئینگلاند لەبارەی ئاستی کەڵەشێرە ڕوومیەکانەوە لەم وەرزەدا، دەڵێت، ” پێموابێت دۆڕاندن بەرانبەر ئارسیناڵ و دینامۆ زاگریب دۆخێکی ناخۆشبوو، ئێمە دوای پێنج بردنەوە بەو حاڵە گەیشتین، زۆر قورسبوو و دووچاری بێهیوایی بووین، بەڵام بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا ڕوحیەتی گەڕانەوەمان نیشاندا، ئەگەر بە وردی لە نەخشەی پریمەرلیگ بڕوانیت دەردەکەوێت تەنها دوو خاڵ لە چوار پلەی سەرەتاوە دوورین، هەروەها یاری کۆتایی جامی کاراباومان لەبەردەمدا ماوە”.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هاری کەین لە دوای یورۆی 2021 و کۆتاییهاتنی پریمەرلیگ داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە هاوینی 2023 بۆندەکەی لەگەڵ تۆتنهام کۆتاییدێت.

بابەتی پێشتر

میلان هەوڵەکانی بۆ کڕینی سێ یاریزان بەگەڕخستووە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ و بارسا لە دەرەوەی یاریگا کلاسیکۆ ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس بۆ فرۆشتن

ناسڕ خلێفیی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، بڕیاریداوە بەشێک لە پشکەکانی یانەکە بفرۆشێت. لە چاوپێکەوتنێکدا خلێفی بە “فاینانشیال…
Total
0
Share