میلان هەوڵەکانی بۆ کڕینی سێ یاریزان بەگەڕخستووە

میلان هەوڵ بۆ ئەندریا بیلۆتی هێرشبەری یانەی تۆرینۆ دەدات

بەڕێوبەرانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە سێ جەمسەرەوە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانان دەدەن، گرنگترین داواکاریشیان لەسەر ئەندریا بیلۆتی هێرشبەری یانەی تۆرینۆ بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی میلان نیوز، بەڕێوبەرانی لۆمپاردی لە هەوڵدان ئەلسەید هیسای تەمەن 27 ساڵ باڵی بەرگری یانەی ناپۆلی دابینبکەن، کە لە یەک کاتدا دەتوانن وەک یەدەگی تیۆ هێرناندێز لە باڵەکانی ڕاست و چەپ بەکاریبخەن.

یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی پاولۆ ماڵدینی بەڕێوبەری تەکنیکی و هاوەڵانی، ماتیۆ پیسینای ئەستێرەی یانەی ئاتالانتایە کە پێشتر لە ڕیزەکانی میلان یاریکردووە،

پیسینا لەم وەرزەدا بە درێسی ئاتالانتاوە لە هێڵی ناوەند ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و سەرنجی ئیدارەی میلانی ڕاکێشاوە، میلانییەکان بیریان لەوە کردووەتەوە دووبارە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

ئیلسەید هیسای، یاریزانی یانەی ناپۆلی

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی “ئیل ماساجێرۆ” ئاشکرایکردووە، کە لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 داواکراوی سەرەکی یانەی ئەی سی میلان بریتی دەبێت لە ئەندریا بیلۆتی هێرشبەری یانەی تۆرینۆ.

بیلۆتی لە کۆتایی وەرزی 2021/2022 بۆندەکەی لەگەڵ تۆرینۆ کۆتاییدێت و تاوەکو ئەم ساتە ڕەزامەندی بەرانبەر ئۆفەرە نوییەکان نیشاننەداوە، تەمەنی 27 ساڵە و سوورە لەسەر یاریکردن بۆ یانەیەکی دیکە و میلان یەکەمین بژاردەیەتی، پاشان یانەکانی ڕۆما و ناپۆلی.

بابەتی پێشتر

ئینتەرمیلان بە یەک مەرج دەستبەرداری لوکاکۆ دەبێت

بابەتی دواتر

هاری کەین داهاتووی لە تۆتنهام یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share