تەندروستی سلێمانی: نەخۆشخانەکان پڕدەبنەوە لە نەخۆشی کۆرۆنا

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامارەکان خێرا هەڵدەکشێن، نەخۆشخانەکان جارێکیتر پڕدەبنەوە لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ” هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەک (بە تایبەت لە شوێنە داخراوەکاندا) بۆ هەر بابەتێک بێت، بەبێ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی هۆکاری ڕودانی هەموو ئەوانەی سەرەوەن، نەک تەنها (قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان) کە زۆر باس و خواسی لەسەرە”.

بە وتەی یاد نەقشبەندی “وا باس دەکرێت زانکۆ و قوتابخانەکان تەنها سەرچاوەی هەڵکشانی ئامارەکان بێت لە کاتێکدا بە دڵنیای ئەگەر لە (قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان) تا ڕادەیەکی باش ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێن، ئەوە بێگومان لە هەموو ئەوانیتر بە هیچ شێوەیەک جێبەجێ ناکرێن”.

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات کە “دەبێت وردتر و چڕتر و زانستیانەتر کار لەسەر بابەتی تاکپارێزی بکرێت، پێشنیارەکانی کەرتی تەندروستی زیاتر بە هەند وەربگیرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share