چوار هۆكار بۆ تەمەن درێژی

گۆڤارێكی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، دەرئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی ئەمریكی چوار هۆكاری دیاریكردووە بۆ تەمەن درێژی.

گۆڤاری Expressی بەریتانی چوار هۆكارەكەی ئاشكراكردووە، یەكەمیان بریتییە لەوەی كە پێویستە سیستمێكی خۆراكی مامناوەند بۆ خۆت دانێیت، كە پێكهاتەكانی میوە و سەوزەوات و گەنم لەخۆ بگرێت، كە ئەوەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسیی جەڵتەی دڵ و شێرپەنجە و خەمۆكی.

هۆكاری دووەمی تەمەن درێژی ئەوەیە، پێویستە دڵەڕاوكێ و قەلەقی كەم بكەیتەوە، بەدوای دیوە پۆزەتیڤەكەی ژیاندا بگەڕێیت، ئەوەش بەڕێژەی 18% تەمەنی مرۆڤ درێژ دەكات، وەك توێژینەوەكە خستویەتییەڕوو.

هۆكاری سێیەمیش، خۆدوورخستنەوە لە زیادەڕۆییكردن لە خواردنەوەی خواردنەوە كحولییەكان، كە بەو هەنگاوەش بەڕێژەی نێوان 17-18% مردنی پێشوەختە كەم دەكەیتەوە.

لە دوایین ئامۆژگاری و هۆكاری تەمەن درێژی، زاناكان لە توێژینەوەكەیاندا بۆیان دەركەوتووە، خووگرتن بە جگەكێشان هۆكارێكە بۆ ئەوەی تەمەنت 10 ساڵ كەم بكاتەوە، گەر ئەو خووەش تەرك بكەیت ئەوا تەمەنت درێژ دەبێت.

بابەتی پێشتر

وێستهام 1-3 مانچستەر یونایتد

بابەتی دواتر

فەڕەنسا.. خۆپیشاندانەكان ئاگر و توندوتیژییان تێكەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share