لە چاڤیەوە بۆ ئێبرا.. ئەو خاسیەتەی لە هەر یاریزانێکدا هەبێت دەبێتە باشترین

توێژینەوەیەک دەریدەخات کە خەسڵەتی هێزی روماڵکردن لەگەڵ یاریزاناندا لەدایکدەبێت

پڕۆفیسۆرێکی نەرویجی توێژینەوە لەسەر ئاستی یاریزانان و هۆکارەکانی گەیشتنی هەندێکیان بە لوتکەی تۆپی پێ دەکات و هۆکارەکەش ئاشکرادەکات.

پاڵپشت بە تەکنەلۆجیا و شارەزایی و ئەزموون، پڕۆفیسۆرێکی نەرویجی بەناوی جێر جۆردیت لێکۆڵینەوە لە ئاستی یاریزانان و گەیشتنی هەندێکیان بە لوتکەی تۆپی پێ دەکات و دەریدەخات، یاریزانێکی وەک زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە ڕووی ئەقڵیەوە لەتوانایدایە لە یاریزانانی دیکە باڵادەستربێت لەناو یاریگا.

بەپێی لێکۆڵینەوەکەی جۆردیت کە لەلایەن ڕۆژنامەی مارکاوە بڵاوکراوەتەوە، یاریزانێکی وەک زڵاتان لە ڕووی ئەقڵییەوە خوێندنەوە و ڕوماڵکردنی ناو یاریگای لە یاریزانانی دیکە بەهێزترە، لەتوانایدایە بە خێرایی و لە ماوەیەکی کورتدا ڕوماڵی یاریگا بکات و ببینێت هاوڕێکانی لە کوێدا جێگیربوون، ئەوەش خەسڵەتێکی زیادەیە و پەیوەندی بە بوارە هونەری و وەرزشیەکانەوە نییە.

دەستپێکی توێژینەوەکە لەسەر زینەدین زێدان بووە کاتێک یاریزان بووە، لە یارییەکدا بە 17 کامێرای تایبەت چاودێری کراوە بەر لەوەی تۆپی پێ بگات دەرکەوتووە لە چەند چرکەیەکدا سێجار چاوی بەناو یاریگا گێڕاوە و ڕوماڵی کردووە.

چاڤی و فرانک لامپارد لەو یاریزانانە بوون کە زیرەکی و هێزی ڕوماڵکردنیان لە یاریزانانی دیکە بەرزتربووە

لە کاتێکدا هێزی ڕوماڵکردنی ئێبرا (0.5) بووە، و بەراورد بە هێرشبەرێکی ئاسایی ڕێژەکە (0.2) بەرزترە، ئەوەش خاسیەتی خوێندنەوە و ڕوماڵکردنی باشتری پێدەدات، بە شێوەیەکی دیکە پڕۆفیسۆرەکە دەریخستووە کە بوونی ئەم خاسیەتە خۆڕسکە، بەڵام هەندێک لە یاریزانان لە ڕێگەی مەشقکردنی هزرییەوە تواناکانیان بەرز دەکەنەوە.

لە بەرانبەردا یاریزانانی وەک چاڤی هێرناندێز خێرایی ڕوماڵی (0.83) بووە کە زۆرترینە، بەدوایدا سێسک فابریگاس (0.76)، فرانک لامپارد (0.62)، ستیڤن جێرارد (0.61)، ئەندریا پێرلۆ (0.58) بوون.

بابەتی پێشتر

یوێفا" سیستمی سویسری لە چامپیۆنزلیگ بەکاردەخات"

بابەتی دواتر

شاهانە دەژی.. کورتەیەک لە ژیانی مێسی لە ماڵەکەیەوە بۆ فڕۆکە تایبەتەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە هاتریکێک 98 دەفتەر دۆلاری وەرگرت !

کرسیتیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال و یانەی مانچستەر یونایتد لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەدا هاتریکی بەرامبەر نۆرویچ سیتی تۆمارکرد، بەو…
Total
0
Share