هێرشێك بە چەقۆ لە كەنەدا كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

پۆلیسی كەنەدا گەمارۆی شوێنی ڕوداوەكەیان داوە

ژنێك گیانی لەدەستدا و شەش كەسی دیكەش برینداربوون لە ڕوداوێكی هێرشكردندا بە چەقۆ لە كەنەدا.

ئاژانسەكان ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئازار بڵاویانكردەوە، ڕوداوەكە ئێوارەی دوێنێ لە باكووری شاری ڤانكۆڤەر و لە ناوەوە و دەرەوەی كتێبخانەیەك ڕویداوە.

دوابەدوای ڕوداوەكەش هێزە ئەمنییەكان و تیمی لێكۆڵینەوە گەیشتوونەتە ناوچەكە و بەپێی وتەی پۆلیس گومانلێكراوێك دەستگیركراوە كە پێشینەی تاوانی هەیە.

فرانك جانگ، لە پۆلیسی ناوچەكە ئاشكرایكرد، ئەركیان لە ئێستادا دیاریكردنی هۆكاری هێرشەكەیە، داواشی لەو كەسانە كرد وێنە یان ڤیدیۆی قوربانیانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردووەتەوە وەك ڕێزێك لە قوربانییان بیسڕنەوە و بەڵگەكانی تایبەت بە تاوانەكە ڕادەستی پۆلیس بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
Total
0
Share