(ڤیدیۆ) پۆرتوگال و بەلجیکا گەڕی دووەمیان بە یەکسانبوون تێپەڕاند

پۆرتوگال و بەلجیکا دوو خاڵی گرنگیان لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022 لەدەستدا

ئەمشەو، شەممە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەردەوامی هەبوو و هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال و بەلجیکا یەکسانبوونیان تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەرانبەر سڕبیا یەکسانبوونی بە ئەنجامی (2-2) تۆمارکرد، گۆڵەکانی پۆرتوگال لە خولەکەکانی 11 و 36 لەلایەن دیێگۆ جۆتا (دوو گۆڵ)، گۆڵەکانی سڕبیاش لە خولەکەکانی 46 و 60 لەلایەن ئەلیکساندەر میترۆڤیچ و فیلیپ کۆستیچەوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی بەلجیکا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی گۆڵێک بەهەمان شێوە یەکسانبوونی بەرانبەر چیک تۆمارکرد.

گۆڵی پێشەنگی چیک لە خولەکی 50 لەلایەن لوکاس بروفۆرد و گۆڵی یەکسانکەرەوەی بەلجیکاش لە خولەکی 61 لەلایەن ڕومێلو لوکاکۆوە تۆمارکران،

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو:

ئێرلەندا 0-1 لۆکسمبۆرگ

سلۆڤاکیا 2-2 ماڵتە

سڕبیا 2-2 پۆرتوگال

 

 

چیک 1-1 بەلجیکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی تۆمارکرد

یانه‌ی یوڤانتۆس پێنجه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر سپیزیا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس…
Total
0
Share