شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغدادە

قوباد تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی. ئەرشیف- فۆتۆ/ ئەژی عومەر

شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغدادە و بڕیارە هەوڵەكانی بۆ چەسپاندنی پشكی هەرێم لە بودجەدا دەستپێبكاتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە بڕیارە سبەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بدرێت.

بڕیارە سبەی یەكشەممە 28ی ئازار، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بدات و بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغدادە.

سەرچاوەیەك لە بەغداد بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “شاندەكەی هەرێم لە بەغدادن بۆ ئەوەی هەوڵی چەسپاندنی پشكی هەرێم بدەن لە بودجەدا، وەك ئەوەی هەفتەی پێشوو ڕێككەوتنی لەسەر كراوە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازار، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “ئومێد دەكەین سبەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بدرێت، پێمان باشە شاندی هەرێم لێرە بن لەكاتی دەنگدان لەسەر بودجە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان: لە رۆژانی پشوودا دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە سبەینێ پشووە، دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دووکان: لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان، ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان،…
Total
0
Share